به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه “عه‌لی سلێمانی” پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه دوای یه‌كساڵ ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له شاری بانه گیانی له‌ده‌ستدا.هاوڕێ عه‌لی سلێمانی كه‌سێكی دڵسۆز و زه‌حمه‌تكێشی رێبازی كۆمه‌ڵه بوو كه له ماوه‌ی ژیانیدا گه‌لێك ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری كێشا. به‌داخه‌وه كاك عه‌لی به هۆی گیرۆده بوونی به نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی مه‌عده و دوای ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری كرانی له نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌وحید و بێعسه‌تی شاری سنه، سه‌رئه‌نجام رۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا. ته‌رمی ناوبراو هه‌ر ئه‌م رۆژه له “میراوای سه‌روو” سه‌ر به شاری بانه به به‌شداری سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری بانه و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌خاك سپێردرا.