به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاورێ به‌های عه‌باسی پێشمه‌رگه‌ی پێشووی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كهمێزی شاری سنه له ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵیدا گیانی له‌ده‌ست داوه. هاورێ به‌ها رۆژێ ٢٣ی رێبه‌ندانی ١٣٦٧ له گه‌ڕه‌كی كه‌مێز له شاری سنه له‌دایك بوو. ساڵی ١٣٨٩ به ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو. دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئێران، له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی بۆ ده‌ركرا. ته‌رمی هاوڕێ به‌ها عه‌باسی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خزم و كه‌س و كاری و دۆستان و ئاشنایانی، له گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی كه‌مێز ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.