گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ چین

189y
به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ مه‌عده‌نێكی سولفیدی ئاسن له‌ ئۆستانی “لیائۆنینگ” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “شین هووا”، ئه‌م حادیسه‌ كاتێك روویدا كه‌ ٦ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ سه‌رقاڵی كاركردن بوون. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی چین له‌ كاروباری ئیمه‌نی مه‌عده‌نه‌كان له‌ قسه‌وباسێكدا رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی ٩٣١ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌م وڵاته‌ به‌هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.