گیان له‌ده‌ستدانی چوار كرێكار

316y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی تاران، ئێسفراین، به‌نده‌رعه‌باس و قشم، له‌ چه‌ندین رووداوی جیاجیادا چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان، كرێكارێكی ئۆپراتۆری جه‌رسه‌قیلی شیركه‌تی به‌رقی شاری ئێسفراین له‌ ئۆستانی خوراسانی شومالی، له‌ كاتی كار به‌ جه‌رسه‌قیل له‌ رێگای گواستنه‌وه‌ی به‌رقی فشار متوه‌ست له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌ به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی جه‌رسه‌قیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا دوو كرێكاری ساختمانی له‌ شاره‌كانی به‌نده‌عه‌رباس و قشم، به‌ هۆی به‌رق گرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی بیرهه‌ڵكه‌ن له‌ شاری تاران به‌ هۆی داڕمانی دیواره‌ی بیره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.