گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ په‌نابه‌رانی له‌ ده‌ریای ئاندامان

223y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ١٠ كه‌س له‌ په‌نابه‌رانی سه‌رگردان له‌ ده‌ریای “ئاندامان”، له‌ نزیكی كه‌ناره‌كانی “تایله‌ند” گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌فته‌ی رابردوو قایه‌قێكی ماسیگیری هه‌ڵگری ٣٥٠ كه‌س له‌ په‌نابه‌رانی “میانمار و به‌نگلادش”، ئیزنی ورود به‌ “تایله‌ند”ی پێندرا و له‌و كاته‌وه‌ به سه‌نشینه‌كانی‌ بێ ئاو و خوراك له‌ ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م وڵاته‌ سه‌رگه‌ردانن. شایانی باسه‌، ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنێزی، مالێزی و تایله‌ند، ئیزنی راوه‌ستان به‌ قایه‌قی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران ناده‌ن و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ له‌ نزیكی كه‌ناره‌كانی تایله‌ند و مالێزی له‌سه‌ر قایه‌قه‌كانیان سه‌رگه‌ردانن.