گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ په‌ناخواز له‌ ده‌ریای ئێژه‌

659
گاردی ساحیلی یونان رایگه‌یاند: “شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ ده‌ریای ئێژه‌، لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.”
به‌ وته‌ی گاردی ساحێلی یونان، ته‌رمی شه‌ش كه‌سیان له‌ ئاو ده‌ركێشاوه‌ و ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌ش شناسایی كراون. هه‌روه‌ها حه‌وت سه‌رنشینی ئه‌م به‌له‌مه‌ رزگاریان بووه‌ و سێ تا پێنج كه‌سیشیان بێسه‌روشوێن بوون. به‌ پێی راگه‌یاندنی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ری، ٥١٢ كه‌س له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ له‌ رێگای نێوان توركیه‌ بۆ یونان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.