گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌ناخواز له‌ ده‌ریای ئێژه‌

338
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، دوازده‌ په‌ناخوازی سوری به‌ هۆی نوقم بوونی دوو قایقی هه‌ڵگری به‌نابه‌ران له‌ كه‌ناره‌كانی “نیمچه‌ دوورگه‌ی بۆدرووم”ی توركیه‌ كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هه‌فت كه‌س له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م دوو قایقه‌ له‌ لایه‌ن گاردی ساحلی توركیه‌وه‌ رزگار كراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ جلیقه خۆیان تا كه‌ناره‌كانی یونان گه‌یاندووه‌. دوو قایه‌قێك كه‌ له‌م رووداوه‌دا نوقم بوون، سه‌رجه‌م ٢٢ په‌ناخوازیان له‌ خۆدا گرتبوو. له‌ نێوان قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌ چه‌ندین ته‌رمی منداڵ دوزراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →