گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك كرێكار له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

571
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ چه‌ند رووداوی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز، عه‌سه‌لویه‌، هه‌مه‌دان، بوشهر و نه‌غه‌ده‌، لانیكه‌م حه‌وت كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارێكی ساختمانی ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ له‌ كوی دانیشگا ته‌ورێز له‌ داربه‌ست كه‌وته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ رووداوێكی دیكه‌ كه‌ له‌ كوی دانیشگا ته‌ورێز روویدا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥١ ساڵ به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ ساختمان گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوی سێهه‌مدا، كرێكارێكی ته‌عمیراتی واحێدی سولفۆری شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌لوان ریز” له‌ عه‌سه‌لویه‌، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ مه‌خزه‌نی گوگرد گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوی چواره‌مدا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵی شاره‌داری هه‌مه‌دان له‌ كاتی كار له‌ ناوچه‌ی “خه‌زه‌ر”ی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ مۆتۆرسیكلێتك ته‌سادوفی كرد و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی گیانی له‌ده‌ستدا. وه‌ هه‌روه‌ها له‌ رووداوی پێنجه‌مدا كرێكارێكی شاره‌داری “به‌ردستان” له‌ ئۆستانی بوشهر له‌ كاتی كار به‌ هۆی ته‌سادوف له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری زبڵ، گیانی له‌ده‌ستدا.