گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ ئه‌ندۆنێزی

577
پۆلیسی ئه‌ندۆنێزی رایگه‌یاند، دوابه‌دوای داڕمانی مه‌عده‌نێكی ته‌ڵا له‌ ئۆستانی “چاوه‌ غه‌ربی” ئه‌ندۆنێزی، لانیكه‌م ١٢ كرێكاری مه‌عده‌ن گیانیان له‌ده‌ستدا.
ره‌ئیس پۆلیسی ئه‌ندۆنێزی هۆكاری ئه‌م رووداوه‌ی كه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ روویدا، نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی راگه‌یاند. ناوبراو له‌ وتووێژێكی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری شین هووا جه‌ختی كرده‌وه‌، كرێكارانی مه‌عده‌ن به‌ هۆی نه‌بوونی ئۆكسیژن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ قوڵایی ده تا ٣٠ میتری زه‌ویدا گیریان كرد و گیانیان له‌ده‌ستدا‌.