گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌

583
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ گاردی ساحێلی یونان رایگه‌یاند، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی دوو به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی یونان، لانیكه‌م ١١٨ په‌ناخوازی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی راپۆرتی گاردی ساحێلی یونان، زۆربه‌ی ئه‌م قوربانیانه‌ منداڵ بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ٤٠ په‌ناخوازی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون و ئه‌گه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان له‌ ئارادایه‌. به‌ پێی راپۆرتی سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ری، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ سێ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له‌ كاتی گه‌یشتن به‌ره‌و ئوروپا له‌ ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.