گیان له‌ده‌ستدانی ژماریه‌ك په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی سیسیل

443t

نۆقم بوونی قایه‌قێكی دیكه‌ی هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ كه‌ناره‌كانی جه‌زیره‌ی “سیسیل”ی ئیتالیا، گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ١٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری ٣١٨ په‌ناخواز به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی سه‌رنشینانی ئه‌م قایقه توانی باقی ١٢١ سه‌رنشینی ئه‌م قایقه‌ رزگار بكات. راپۆرته‌كانی دیكه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گاردی ساحێلی ئیتالیا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٢٤ ساعه‌تدا، ٩٤١ كۆچبه‌ر له‌ كاناڵی سیسیل كه‌ ئه‌و كاناڵه‌ له‌ باكووری ئافریقا جیا ده‌كاته‌وه‌، رزگار كردووه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا نزیكه‌ی ٨ هه‌زار كۆچبه‌ر چوونه‌ته‌ كه‌ناره‌كانی ئیتالیا. ئه‌م ژماره‌یه‌‌ له‌ ساڵی رابردووی زایینی، ١٦٥ هه‌زار كه‌س بوون.