گیان له‌ده‌ستدانی ژنێكی دوو گیان به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی

411y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی دووگیان به‌ ناوی “شلێر كاكه‌ڵی” خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌دا، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شلێر كاكوڵی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “نه‌بی ئه‌كره‌م” له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو، به‌ هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی “موته‌هه‌ری” ورمێ كرا و دوایی له‌ به‌شی ژنان و زایمان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ تووشی سه‌كته‌ی مه‌غزی بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ و نزیكانی شلێر هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراویان، كه‌مته‌رخه‌می و پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ باری ته‌ندروستی له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، ده‌زانن و له‌م بابه‌ته‌وه‌ سكاڵایان تۆمار كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.