گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی

393
راپۆرته‌كان باس له‌ گیان له‌ده‌ستدانی ژنێكی دووگیانی خه‌ڵكی شاری “سایین قه‌ڵا” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵه‌ی پزیشكیی ده‌كه‌ن.ئه‌م ژنه‌ دووگیانه‌ كه‌ ناوی “خاتوون” و ٣٩ ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌، پاش ئه‌وه‌یكه‌ باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سایین قه‌ڵا ده‌كرێت و له‌ لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ ده‌رزی بۆ نووسراوه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ده‌وترێت پزیشكه‌كه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌یكه‌ ده‌رزییه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌ سێرۆم بكات، راسته‌وخۆ ده‌رزییه‌كه‌ی له‌ ده‌ماری ده‌ستی داوه‌ و دوای ماوه‌یه‌ك زه‌ختی به‌رز بۆ‌ته‌وه‌ و دڵی راوه‌ستاوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.