گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك له‌ كرماشان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز

68
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز له‌ یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ربه‌ دالاهوو هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی كرماشان، گیان له‌ده‌ستدانی ژنێكی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی ئاوایی “دشمیان”ی سه‌ربه‌ داڵاهوو له‌ ئۆستانی كرماشان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وی كه‌پسولی گاز گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ماڵكه‌یش له‌ نێو ئاگردا سووتان.