زیندانیه‌کی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “محه‌ممه‌د بێ په‌یک” خه‌ڵکی ئاوایی “خڕێ ئاغه‌ڵان”ی ناوچه‌ی پیرانشار، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له زیندانی ورمێ گیانی لەدەستدا.جێگای ئاماژه‌یه، “محه‌ممه‌د بێ په‌یک” چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی کوشتنی چه‌ند که‌س له هیزه‌کانی رژیم له ده‌وروبه‌ری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو. ناوبراو شه‌وی ١٥ی خاکه‌لێوه به هۆکارێکی نادیار له‌نێو زیندانی ورمێ گیانی له ده‌ستداوە و بەرپرسانی زیندان تا ئێستا هۆکاری مەرگی ناوبراویان ئاشکرا نەکردووە.