گیان له‌ده‌ستدانی گوماناوی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران

85y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “ئاسنگه‌ران”ی سه‌ربه‌ شاری كامیاران به‌ناوی “شه‌هرام غوڵامی”، ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌ رێگای به‌رق گرتووییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو، سه‌عات ٣ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تووشی رووداوی به‌رق گرتوویی بووه‌ و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا له‌ هۆكاری ئه‌وه‌یكه‌ بۆچی تووشی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌، زانیاریه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.