گیان له‌ده‌ستدانی گوماناوی ژنێكی لاو له‌ هه‌ورامان

672
به‌ پێی راپۆرته‌كان، لە ئاوایی گواز سەر بە شاری سەوڵاوای مه‌ریوان، ژنێکی لاوی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی ئامینە محەممەدی، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوه‌.
ئەو ژنە لاوه‌، دایکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ ته‌مه‌ن بووە كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستداوه‌. ده‌وترێت ناوبراو به‌ده‌ستی خۆی كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. شایانی باسه‌ ته‌رمی ئه‌م ژنه‌ لاوه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی قانونی كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه‌.