گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌رانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی مه‌عده‌نجوو

653y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیخراجی شیركه‌تی مه‌عده‌نیی “مه‌عده‌نجوو”، یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی به‌ هۆی ته‌سادوفی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆبیلێكی باری، گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی مه‌عده‌نجوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ راگیرانی چالاكی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و بێكاری ٣٨٠ كرێكاری شاغڵی ئه‌م شیركه‌ته‌، له‌ سه‌ره‌تای جاده‌ی “ابدانان” له‌ ئۆستانی “ئیلام”، كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. له‌م كاته‌دا ئۆتۆمۆبیلێكی باری له‌م جاده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م كرێكاره‌ ته‌سادوفی كرد و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.