گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ دۆستانی قه‌دیمی كۆمه‌ڵه‌ له‌ نه‌غه‌ده‌

601
كاك “حه‌مزه‌ فه‌تاحی” برای هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو “ئه‌بوبه‌كر و كه‌ریم فه‌تاحی” و له‌ دۆستانی قه‌دیمی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوبراو هه‌فته‌ی رابردوو له‌ جه‌ریانی ته‌سادوفی رانه‌نده‌گی چووه‌ حاڵه‌تی كۆما و به‌داخه‌وه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌سادوفه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو روویدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی كاك حه‌مزه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.