به‌داخه‌وه ئاگادار بووین كه شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، وه‌ستا موسته‌فا سیمای ناسراوی خه‌ڵكی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده و هاوڕێ و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه، ماڵاوایی له ژیان كردووه.
هاوڕی “موسته‌فا” له دایك بووی ساڵی ١٣٢٧ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده، هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لێك ده‌رد و ئازار و مه‌ینه‌تی ئاشنا بوو و له ده‌ورانی لاوی‌دا ده‌ستی كرد به خه‌بات له‌دژی ئه‌م موناسبه‌ته زاڵمانه‌یه. له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی شه‌ست له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه به هۆی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندانی ورمێ به‌ند كرا. دوای ئازادی له زیندان، چه‌ند ساڵێك ده‌ستی كرد به كرێكاری و پاشان به ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی و ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو. هاوڕێ موسته‌فا تا دوایین ساته‌كانی ژیانی، به رێبازی سوسیالیستی، وه‌فادار مایه‌وه. به‌داخه‌وه شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوڕێ موسته‌فا، به هۆی ئیستی قه‌لبی گیانی له‌ده‌ستدا. ته‌رمی ئه‌م هاوڕێیه به‌ڕێزه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره، له گۆڕستانی جاده‌ی پیرانشار ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.