گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاد له‌ ٨٠ كه‌س له‌ كۆبانێ

389w
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانان، لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکییه‌ بۆ سەر هاوڵاتیانی ناڕازی کۆبانێ لەسەر سنوور، لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵ گیانی لە دەستدا و زیاد له‌ ٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای ئەوەی خەڵکی کۆبانێ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درووستکردنی دیوارێک لەنێوان سنوری کۆبانێ و کوردستانی باکوور ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان، هێزە ئەمنییەکانی تورکییه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا لاوێك گیانی له‌ ده‌ستدا و زیاد له‌ ٨٠ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. ماوه‌ی زیاد له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ هاوڵاتیانی کۆبانێ دەستیانداوه‌ته‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی لێدانی خەندەق و دروستکردنی دیوار لەلایەن ئه‌ڕته‌شی تورکییه‌وە