به‌هۆی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و بۆجنوورد، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش به‌هۆی وه‌رگه‌رانی سرویسی هاتووچۆكهیان برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن به ڕه‌گه‌ز تاجیكستانی له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له گهورهرێی “له‌شكه‌ری” تاران، به‌هۆی گیرخواردنی له‌نێوان ده‌زگای باڵابه‌ر، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له ناوچه‌ی “نه‌سیم شار”ی تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی بۆجنوورد له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، ٧ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.