نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار بووه هۆی گیان له ده‌ستدان و بریندار بوونی ٤ كرێكاری دیكه له شاره‌كانی “ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل و خووسف”.رۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كوره‌یه‌كی گه‌چ له شاری خووسف هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خوراسانی جنوبی كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له كاتی كار له كارخانه‌یه‌ك به هۆی كه‌وتنه نێو ده‌زگای ورد كردنی پلاستیك و كاغه‌ز، گیانی له ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، كرێكارێك له كاتی كار له شیركه‌تی ته‌ولیدی بتون له ته‌ورێز به هۆی كه‌وتنه نێو ده‌زگای بتون سازهكهوه گیانی له‌ده‌ستدا.