گیان له‌ده‌ستدان و بریندا بوونی ٦ كرێكار

681y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ٦ كرێكار له‌ چه‌ندین رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی “ئیسفه‌هان و كامیاران”، بریندار بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا. دوابه‌دوای ته‌سادۆفی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمانی ئیسفه‌هان”، دوو كرێكار گیانیان له‌دستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ به‌ ناوی “خوا كه‌ره‌م یوزی” ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كاركردن له‌ ساختمانێك له‌ شاری كامیاران، به‌ هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار، له‌ ساختمانه‌كه كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.