گیان له‌ده‌ست دانی شه‌ش كرێكار له‌ شاره‌ جوراوجۆره‌كانی ئێران

ڕۆژی یه‌كشیه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له‌ شاره‌كانی، ئیسفه‌هان، كاروون، مه‌نووجان، سه‌رده‌شت و سه‌قز، به‌ شێوه‌ی جیاواز تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كارخانه‌ی سیمانی كاروون به‌ ناوی “حه‌سه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ری” به‌ هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ست داله‌ ڕووداوێكی دیكه‌ و له‌ ناوچه‌ی “فه‌لاوه‌رجانی شاری ئیسفه‌هان، دوو كرێكاری لاو به‌ هۆی کەوتنە ناو گۆمێکەوە، گیانیان له‌ ده‌ست داله‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ڕمانی چاڵاوێک له‌ ئاوایی “شه‌هله‌كانی مه‌نووجان، كرێكارێك كه‌وته‌ ژێر ئاوار و گیانی له‌ ده‌ست داله‌ دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت كرێكاریك به‌ ناوی “دانیال ئیبراهیمی” به‌ هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیاتنی له‌ده‌ست داو له شاری سه‌قزیش كرێكارێك به‌ ناوی “عۆسمان دیدار” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌ سه‌ختی بریندار بوو كه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینكانیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ دوای چه‌ند ڕۆژ چاودێری پزیشكی، گیانی له‌ ده‌ست دا.