گیان له‌ده‌ست دانی ٢كه‌س و برینداربوونی ٢٥ كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی ته‌قه‌ له‌ فلۆریدای ئامریكا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی جۆزه‌ردان، پۆلیسی ئامریكا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی سالۆنێك له‌ویلایه‌تی فلوریدای ئامریكا، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ڕاسمێكی هاوسه‌رگیری له‌م سالۆنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو كه‌ به‌ وته‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه‌ سێ كه‌س له‌ ئۆتۆمبێلێك دێنه‌خواره‌وه‌ و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌شداربووانی مه‌راسێمه‌كه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →