گیان له‌ده‌ست دانی په‌نابه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری “له‌هستان”

پۆلیسی “له‌هستان” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: ته‌رمی په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی سووریه‌ له‌ سنووری نێوان ئه‌و وڵاته‌ و بیلاڕووس دوزراوه‌ته‌وه‌ و به‌م جوره‌ ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی گیابه‌خت كردوو گه‌یشتووه‌ته‌ ١١ كه‌س.

به‌ وته‌ی پۆلیسی “له‌هستان” ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سووریه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری جه‌نگه‌ڵه‌كانی “ووڵگا تڕۆچسكایا” دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا هۆكاری مردنی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ڕوون نه‌كراوه‌‌، به‌ڵام په‌نابه‌رانی دیكه‌ی ئه‌و كامپه هۆكاره‌كه‌ی بۆ سه‌رمابردوویی ده‌گرێننه‌وه‌. به‌ وته‌ی گاردی سنووری له‌هستان، شه‌وی هه‌ینی كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ په‌نابه‌ران هه‌وڵیان داوه‌ تا به‌ ڕووخانی په‌رژینه‌كان خۆیان بگه‌یێننه‌ نێو خاكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ڵام ڕێگرییان لێكراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ و به‌ دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی، له‌سه‌ر دۆخی خراپی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هۆشداری دا به‌ وڵاتانی ئۆرووپایی و ڕایگه‌یاند: ڕێگه‌ نه‌ده‌ن قه‌یرانێكی مرۆڤی له‌و ناوچه‌یه‌ ڕووبدات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →