گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی تیكاب و مه‌هاباد و مه‌رێوان

ڕۆژی سیشەممە ١٢ی ڕەشەمە، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، كرێكارێكی شارەداریی تیکاب به‌ ناوی “ئیسماعیل محهممهدی، وەبەر ماشین دەکەوەێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دهداتلە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەربوونەوە،  دەکەوێتە ناو چاڵەی ئاسانسووری بینایەکی نیوەکارە و گیانی لەدەست دهدات، هاوکات و لە شاری مهریوان، کرێکارێکی خهڵكی “نۆدشە” و دانیشتووی مەریوان بە ناوی “عەباس مەساعید، لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا، بەهۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار دهبێت.

شایانیباسه‌ له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا كه‌ ئهم سێ كرێكاره‌ تووشی رووداو بوون، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ باروودۆخی ئابووری زور خراپه‌ و هاتنی كۆرۆناش زۆرتر چینی كرێكاری خستۆته‌ ژێر گووشار و زوربهیان له‌ كهمترین ئیمكانات بێبهش و تهنانهت بیمهشیان نیه‌ و ڕژیم هیچ بههایهك به‌ گیانی كرێكاران و باروودۆخی ژیانیان نادات.