گیان له‌ده‌ست هاوڕێ خه‌لیل لوتفی به‌ هۆی سه‌كته‌ی دڵ له‌ ده‌ماوه‌ند

742
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوڕێ خه‌لیل لوتفی به‌ هۆی سه‌كته‌ی دڵ له‌ شاری ده‌ماوه‌ند ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
هاوڕێ خه‌لیل ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ كه‌ كرێكاری وه‌رزیی بوو، به‌ هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی رووی له‌ شاری ده‌ماوه‌ند كردبوو و له‌وێ سه‌رقاڵی كاری كرێكاری بوو. ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ هۆی سه‌كته‌ی قه‌لبی گیانی له‌ده‌ستدا.