گیان له‌ ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌ هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن

48
له‌ دوو هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ سه‌ر باكووری یه‌مه‌ن لانیكه‌م ٢٦ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ یه‌كه‌مین هێرشی ئاسمانیی، ناوچه‌ی “بیتۆل سه‌عدان”ی له‌ باكووری یه‌مه‌نیان بۆردومان كرد. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا ١٥ كه‌س له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆ، ژماره‌ی كرێكارانێك كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ هێرشی‌ ئاسمانیی هێزه‌كانی عه‌ره‌بستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ زیاتر له‌ ١٠٠ راگه‌یاندووه‌. دووهه‌مین هێرشی ئاسمانیی، كاتێك روویدا كه‌ دانیشتوانی ئاواییه‌ك له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ چووبوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ش ١١ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.