گیان له‌ ده‌ستدانی لاوێك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ مه‌ریوان

84
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، لاوێك به‌ناوی “لاوه‌ ره‌شیدی” تمه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره، گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هاوڵاتییه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریوان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌ چێندراوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیدارییه‌كانی رژیم رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه ‌پاكسازی كراوه‌، به‌ڵام له‌ كاتی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی “ئێران و عێراق”وه‌، تا ئێستا سه‌دان كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و یان به‌ بریندار بوون.