گیان له‌ ده‌ستدانی ژنێك به‌ هۆی نه‌بوونی هه‌زینه‌ی زایمان

385
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌ڵماس ژنێك به‌ هۆی بێ توانایی له‌ دابین كردنی هه‌زینه‌ی نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ شاری سه‌ڵماس سه‌ر به‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ژنێكی دووگیان كه‌ به‌ ته‌شخیسی پزیشك ده‌بوا‌ به‌ عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی منداڵی بێت، به‌ هۆی نه‌بوونی هه‌زینه‌ی عه‌مه‌ڵی زایمان ناچار به زایمانی ته‌بیعی بوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا. شایانی باسه له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامیدا‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ژنانی دووگیان به‌ هۆی بێ توانایی له‌ دابین كردنی هه‌زینه‌ی ده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.