گیان له‌ ده‌ستدان و بریندار بوونی سێ كه‌س به‌ هۆی رووداوی هاتووچۆ له‌ سنه‌

401w
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌ جادده‌ی بهێشت محه‌ممه‌دی سنه‌ به‌ هۆی رووداوێكی هاتووچۆ سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و بریندار بوون.
رانه‌نده‌ی ماشینه‌كه‌ كه‌ شۆفیری ئاژانسێكه‌ و له‌ ئاوایی دووشان له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ر و مناڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌بون، له‌ جادده‌ی بهێشت محه‌ممه‌دی سنه‌ ماشێنه‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێت و ژن و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و ناوبراویش به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی شاری سنه‌ ده‌كرێت.