گیان له‌ ده‌ست دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە 17ی مانگی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی “یاسر مەنگوڕی” وتوویانەیاسر لە گرتووخانە کووژڕاوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی کارتی میللی و پێناسەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن بۆ ئەم ئیدارەیە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هاووڵاتییە سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ بانگ ده‌كرێته‌ گۆڕستانی پیرانشار و هەر لەو شوێنەش تەقەی لێ ده‌كه‌ن و دواجار به‌ برینداری ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌یان كردووه‌ و دواتر بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لە گرتووخانە گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.