گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كه‌س و برینداربوونی چواركه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیلی پراید و سه‌مه‌ند له‌ جاده‌ی كرماشان– ڕه‌وانسه‌ر، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا و چوار هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌راو یاوه‌ری كرماشان ڕوویداوه‌ كه‌ دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “وه‌هاب موزه‌فه‌ری” و “هه‌واس به‌هرامی” گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاله‌قانی كرماشان كراون.