ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هه‌تاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای گوندی “شیناوا” بەرەو گوندی “زێدان“ی سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و دوو برایان کوشت.
به پێی راپۆۆرتهكان، دوو برا به ناوه‌كانی “عەبدوڵلا نادری” و “عوسمان نادری” خەڵکی شاری پیرانشار، به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران به بێ هیچ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌درێته به‌ر ده‌سرێژی گۆلله و گیانیان له ده‌ست داوه. شایانی باسه، تەرمی ئەو دوو برای لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ پیرانشار و ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار باوک و دایک و چەندین کەسی دیکەی ئەندامی بنەماڵەی ئەو دوو برایەی دەستبەسەر کردووە.