گیان له‌ ده‌ست دانی كرێكارێك و برینداربوونی ٢٠ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

رۆژی هه‌ینی ١٠ی رێبه‌ندان، له‌ چه‌ند رووداوێكدا له‌ شاره‌كانی، كرماشان، تێكاب ، دوو كرێكار گیانیان له‌ ده‌ست دا و ١٩ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

له‌ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بینایه‌كی مه‌سكوونی دا له‌ گه‌ره‌كی مه‌یدان مه‌ركه‌زی كرماشان دا، دوو ئاگركوژینه‌ر بریندار بوون. له‌ رووداوێكی دیكه‌دا، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ده‌زگا مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی دوو مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ و زه‌رشورانی شاری تێكاب، كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ست دا و ١٨ی تریش بریندار بوون.