گیان له‌ ده‌ست دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی جۆزه‌ردان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ماشینی هاووڵاتییه‌كی خه‌لكی شار شنۆ ئه‌ده‌نه‌ به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ و له‌ ئاكامدا ئه‌م هاووڵاتییه‌ گیانی له‌ ده‌ست ده‌ده‌ات.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌م هاووڵاتییه‌ “حسێن ئاقاله‌” خه‌ڵكی شنۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ‌له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ بێ هیچ هۆكارێك، ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ و  به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات‌.