گیان له‌ ده‌ست دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان و دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج، به‌ناوی “كوروش حه‌یده‌ری” له‌ناوه‌ندی ئه‌م شاره ‌له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی كه‌ره‌ج به‌ بێ هیچ هۆكارێك ئۆتۆمبیلی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌كه‌نه‌ ئامانجی ده‌سترێژی گوله‌ و ناوبراو ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌داتجێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی ناوبراو برا گه‌وره‌كه‌شی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێ و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.