گیان له‌ ده‌ست دانی ٤٠ كه‌س به‌ هۆی رووداوی هاتووچوو له‌ كۆنگۆ

رۆژی هه‌ینی ٢٠ی خاكه‌ڵێوه‌، به‌ هۆی رووداوی هاتووچوو له‌ وڵاتی كۆنگۆ ئۆتوبوسێك ئاگری گرتبوو و به‌ هۆیه‌وه‌ ٤٠ كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

  به‌ وته‌ی فه‌رمانداری ئۆستانی “كۆیلوی كۆنگۆ ئه‌م رووداوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی “كینشازای پایته‌خت روویداوه‌ و ٣١ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ باروودۆخی ٩ كه‌سیان ناجێگیره‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی قۆربانیان به‌رز بێته‌وه‌.