گیان له‌ ده‌ست دانی پێنج كرێكاری بیناسازی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، به‌ هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی كرێكارانی بیناسازی له‌گه‌ڵ ماشێنێكی سه‌مه‌ند له‌ شاری ڕه‌شت، هه‌ر پێنج كرێكاره‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری بیناسازی كه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكی پرایددا بوون، له‌ نێوان ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كی “پیربازاری ڕه‌شت‌ به‌ره‌و شاری “سۆمه‌عه‌ سه‌را، به‌ هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند، گیانیان له‌ ده‌ست دابه‌ وته‌ی شاهید حاڵانی ئه‌و ڕووداوه‌، له‌گه‌ڵ پێكدادانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌، ماشێنی پراید گڕ ده‌گرێت و هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌كه‌ی له‌ نێو ئاگردا ده‌سووتێنجێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه‌ش به‌ هۆی قووڵی برینه‌كانیه‌وه‌ ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “پوورسینای ڕه‌شت كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *