گیان له‌ ده‌ست دانی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ دایكانی خه‌باتكاری شاری سنه‌

983
به‌داخه‌وه و كه‌سه‌رێكی زۆروه‌ ئاگادار كراین، “دایه‌ زارا” دایكی هاوڕێانی گیان به‌ختكردوو قاسم و سیروس، ئه‌مین وه‌زیری دوای چه‌ند مانگ ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم كردن له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، نیوه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تاران گیانی له‌ ده‌ستدا.
دایه‌ زارا له‌و دایكه‌ خه‌باتكارانه‌ی شاری سنه‌ بوو كه‌ له‌ جه‌ریانی شه‌ری ٦٤ رۆژه‌ و به‌رنگاری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی جنایتكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی، هاۆڕێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانی چووه‌ ناو سه‌نگه‌ری به‌رنگاریه‌وه‌. گیانله‌ده‌ستدانی دوو رۆڵه‌ی ئازا و جه سووری واته‌ هاوڕێیان سیروس و قاسم له‌ ده‌یه‌ی 60 له‌ قوڵایی دڵه‌وه‌ داغدار بوو، به‌ڵام وه‌فادار به‌ ئاواته‌كانیان تا دواساته‌كانی ژیان ماوه‌. دایه‌ زارا له‌ ماوه‌ی 36 ساڵی رابردوو دا و به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تووشی ره‌نج و میحنه‌تی فراوان هات، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵی نه‌دا. له هواڵێكی دیكه‌دا ئاگادار كراین كه‌ له‌ ڕیكه‌وتی ١٨مانگی سه‌رماوه‌، دایه‌ ئاهووی فه‌لاحی دایكی هاوڕێی گیان به‌ختكردوو عابێدین ئیبراهیمی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامی حێزبی كۆمونیستی ئێران له‌ ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵان له‌ شاری سنه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.