گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی ٦ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

ڕۆژی دووشەممە 10ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی مین پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خه‌ڵكی گوندی “شێخ سڵه‌ی سه‌ر به‌ شاری سه‌لاسی باوه‌جانی، بریندار و یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، قوربانییەکان ئەندامی بنەماڵەیەکن و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سەلاسی باوەجانی کراونجێی ئاماژه‌یه‌ کە ساڵانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردســتان، زۆر کەسانی مه‌ده‌نی ده‌بنه‌ قوربانی پاشماوه‌ی مینه‌ چێندراوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق  و پتر لە سی ساڵە هێشتا هیچ یه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تانی كۆماری ئیسلامی و عێراق هەوڵێکی جیددیان بۆ کۆکردنەوەیان لەسنوورەکانی کوردســتان ئه‌نجام نه‌داوه‌.