گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لە نەوسوود

ڕۆژی شەممە ۱٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی بە ساڵاچووی خەڵکی شاری نەوسوود بە ناوی “وەهبی فەتاحی” لە کاتی کۆڵبەری دا گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ لە بەرزاییەکانی ئاوایی شۆشمێ سەر بە نەوسوود، دڵی لە ژێر قورسایی کۆڵ دا لە لێدان کەوت بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داشایانی باسە کورێکی ناوبراو به‌ ناوی “ئه‌شكان فه‌تاحی” له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا لە کاتی کوڵبەری بە هۆیی تەقینەوەی مین كه‌م ئه‌ندام بووە.