گیان لەدەستدانی گوماناوی دوو لاوی خه‌ڵكی شاری بانە

619
دوو لاوی خه‌ڵكی شاری بانە لە هه‌فته‌ی رابردوودا بە هۆکاری جۆراوجۆر به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ “فەرزانە رەحمانی” كچێكی لاوی خەڵکی ئاوایی “کانی برایم”ی بانە، هه‌فته‌ی رابردوو لە هەورەبانی ماڵەکەیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایه‌وه‌. بنەماڵەی ناوبراو گومان دەکەن کچەکەیان لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە كوژرابێت و بە مەبەستی روونبوونەوەش، داوای لێکۆڵینەوەی قانوونییان کردووە. لێکۆڵینەوەی پۆلیس و پزیشکی قانوونی لەسەر په‌روه‌نده‌كه‌ بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانی ناوبراو بە ڕەسمی رانەگەیەنراوە. هاوکات تەرمی لاوێكی دیکە بەناوی “زانیار ئەحمەدی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “گوێزڵێ”ی بانە، لە نزیک ئاواییه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ و ئێستا تەرمه‌كه‌ی لە پزیشکی قانوونی نەخۆشخانەی شاری بانە لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.