کرێکارێکی دانیشتووی شاری بۆکان کە نیگابانی مه‌عده‌نێك بووە بە ھۆی سەرما و سۆڵە، لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەست ده‌دات.
رێکەوتی ١٥ی بەفرانبار كرێکارێکی ٤٧ ساڵ تەمەنی دانیشتووی شاری بۆکان لە شوێنی کارەکەی بە ھۆی شەپولی بەفر و ھاتنی سەرمای لە رادەبەدەر تووشی سه‌كته‌ی دڵ ده‌بێت و گیانی لە دەست ده‌دات. شایانی باسه، ئەم كرێكاره لە یەکێک لە کێوەکانی دەوروبەری گوندی “کۆلتەپەی قۆرمیش ” لە کاتی نیگابانی لە کانزایەکی بەرد و بە ھۆی نەبوونی ئامێری گەرم کەرهوە گیانی لە دەست داوە. جێگەی ئاماژەیە ساڵانە بەھۆی خه‌مساردی خاوهنكاران و به‌رپرسان بۆ دابینكردنی ئامێری گه‌رمكردنه‌وه لە شوێنی کار و یا خود ناستاندارد بوونیان، کرێکاران ده‌بنه قوربانیی و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.