گەوەرترین ئەشكەوتی ئاوی ئاسیا لە ئۆستانی كرماشان مەترسیی رووخانی لەسەرە

506t

ئەشكەوتی “قۆڕی قەڵا” هەڵكەوتوو لە ٢٥ كیلۆمەتریی شاری روانسەر سەر بە ئۆستانی كرماشان كە بە گەورەترین ئەشكەوتی ئاویی ئاسیا ناسراوە، مەترسیی رووخان و لەناوچوونی لەسەرە.
بەهۆی پێڕانەگەیشتن و نەپاراستنی لەلایەن ئۆرگانە پەیوەندیدارەكانی رژیم، ئەشكەوتی “قۆڕی قەڵا” رووبەڕووی شێداری و رووخان بووەتەوە. شوێنەواری دێرین و بێ وێنەی قۆڕی قەڵا كە لە تەنیشت ئاواییه‌ك هەر بەو ناوە هەڵكەوتووە، ئه‌و شوێنه‌ لە حاڵێكدا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە، كە نازناوی حەوتەمین شوێنەواری میللی پێدراوه‌ و لە لیستی ئاسەوارە میللیەكانی ئێراندا تۆمار كراوە.