به پێی راپۆرته‌كان، تیمێكی چه‌ند كه‌سی له هێزه‌كانی فریاكه‌وتن و پزیشكانی پسپۆری سه‌ربه كرماشان به مه‌به‌ستی ده‌رمانی برینداران، ره‌وانه‌ی شاره‌كانی “كفری و كه‌لار” له باشووری كوردستان بوون.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م كه‌سانه كه بریتی بوون لە: “موتهخهسێسی مێشك و ئەعساب، نەشتەرگەری گشتی، دەروونی، بێهۆشی، ژنان و منداڵ بوون، منداڵان، دەروونناسی و دڵ”، رۆژی جومعه‌ی رابردوو سه‌ردانی شارەكانی كفری و كەلاریان كرد و یارمەتیدەری خەڵكی بریندار و ئاواره بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م تیمه له ماوه‌ی رابردووش‌دا سه‌ردانی باشووری كوردستانیان كردبوو و لانیكه‌م ٥٠٠ كه‌س كه به هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ داعش بریندار بوون، تیمار كرد. شایانی باسە، ئەمە چەندەمین جارە پسپۆڕانی پزیشكی و تەندروستی لە شارە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران و بەتایبەت ئۆستانی كرماشان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی خه‌ڵك سەردانی هه‌رێمی كوردستان دەكەن.