یاری کردن بە بەڕێچونی کرێکاران لە شوڕای باڵای دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٣٩٤ دا

 بە نزیک بوونەوە لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٣یاریی ” کێ بوو کێ بوو من نەبووم” لە جەلەسەکانی شوڕای باڵای کار بۆ دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی ١٣٩٤ دەستی پێکردوە. دەوڵەت و خاوەنکاران لەم شوڕایەدا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەیە و کەسانێکیشیان وەک نوێنەری کرێکاران کردۆتە ئامرازی گەرم کردنی یاریەکە . هەڵبەت ئاکامی کارەکە پێوەندی بەم یاریەوە نییە و پێشتر لە مەراجعی باڵای حکومەتیدا لەبارەیەوە بڕیار دراوە. یاری وتووێژی سێ لایەنە تەنیا بۆ بێبەش کردنی کرێکاران لە دخاڵەتی ڕاستەقینە لە دیاریکردنی حەقدەستەکاندایە. چەند رۆژ لەوەپێش دوای ئەوەی کە دوو جەلەسەی سەرەتایی بۆ دیاریکردنی حەقدەست بە ئاکام نەگەیشت، بەڕێوەچونی سێهەم جەلەسەی ڕەسمی شوڕای باڵای کار بۆ دیاریکردنی موزدی کرێکاران لە ساڵی ٩٤ دا دواخرا بۆ رۆژەکانی کۆتایی مانگی ڕێبەندان. هەواڵنێری ئیلنا لە زمان بەشداران لە دوو جەلەسەی پێشوەدا وتویەتی کە بەحسەکان ئەساسەن لەسەر گرفتی خاوەنکاران چڕ بۆتەوە. ئەوان باسیان لە گرفتی ماڵیاتی و بانکی و گومرکی خۆیان کردوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەناو نوێنەرانی کرێکارانیش وێڕای بەڕەسمی ناسینی کێشە و گرفتی خاوەنکاران، وتویانە کە باشترە ئەم گرفتانە لە ڕێگای مەجلیس و ئیسلاحی موقه‌ڕەڕات و هیترەوە حەل و فەسڵ بکرێن. ئه‌وان بو نیشاندانی به‌ناو رادیکال بونی خۆیان له‌و کیشه‌یه‌دا به‌رده‌وام ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که حەقدەست دەبێ بەپێی زیاد بوونی نرخی تەوەڕۆم زیاد بکریت.

 363

دەوڵەتیش گوایا به‌ڵێن دەدات کە بە موشکلاتی خاوەنکاران ڕابگات و لە لایەکی دیکەوە حەقیش بە نوێنەری کرێکاران ئەدات کە زیاد بوونی حەقدەست دەبێ گونجاوبێت لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەوەڕومی بە ڕەسمی ڕاگەیەندراو لە لایەن بانکی ناوەندیەوە. نرخی ڕەسمی تەوەڕومیش هەڵبەت بە بەراورد بە ساڵی ڕابردو ١٧ لەسەدە. بەم جۆرە لانیکەمی حەقدەستی سێ جار لەژێر هێڵی هەژاری ساڵی ڕابردو، ١٧ لەسەد زیاد دەکرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە ئیدیعای کاربەدەستانی ڕژیم بە مەودای چەند رۆژ دوای ئەوەی کە بانکی ناوەندی وەک تاکە مەڕجەعی ڕەسمی دەوڵەتی باسی لە روو لە هاتنەخوار بوونی ڕەوتی نرخی تەوەڕومی ئێران کرد، نرخی نان وەک بنەمایی ترین کالای مەسرەفی بنەماڵە کرێکاریەکان تا ٣٣ لەسەد بەرز بۆتەوە. ئەم جۆرە قسانەی کە لەم رۆژانەدا لە ڕاگەیەنەرە ڕەسمیەکانی ڕژیمەوە بڵاو دەبنەوە، دەقیقەن سەلمینەری هەمان یاریی فریوکارانەنن کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد. بۆ ماوەیەک ئەم قسەوباسانە لەنێو خۆیاندا ئاڵوگۆڕ دەکەن و سەرئەنجام پێکدێن و کرێکار هەروا دەبێ بە حەقدەستی چەند جار لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر بەرێت و یاریی مەسخەرەی دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەست لە وتووێژە سێ قۆڵیەکاندا کۆتایی بێت. یاری فریوکارانه‌ی له‌م جۆره کەم نین. بۆ نمونە نوێنەری به ناو نوینه ری کریکاران داواکاری ئه وه یه که قەراردادەکانی کار لە کاتیەوە ببن به دایمی. به لام له هه مان کاتدا ئه وه بو ده وله ت ده سه لمینن کە مافی هەڵوەشانەوەی قەرارداد بەشێوەی یەکلایەنە لە ئیختیار خاوەنکاردا بێت.

شوڕای باڵای دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستەکان لە ئێران پێکهاتوە لە: نوێنەرانی دەوڵەت کە خۆی سەرمایەدارێکی گەورەیە و تا ئەو جێگایەی کە مومکینە ویست و داواکاری کرێکاران بە هەڕەشە و دەرکردن و گرتن و زیندانی کردن و شێلاق وڵام ئەداتەوە و سەرکوتیان دەکات و لەهەرکوێیەک و لەهەر مەرحەلەیەکدا بە هەموو هێزیەوە دیفاع و پشتیوانی لە بەرژەوەندی خاوەنکاران و سەرمایەداران دەکات. نوێنەرانی خاوەنکاران، کە تا ئەوپەڕی توانا هەوڵ ئەدەن حەقدەستی کەمتر بدەن بە کرێکاران تا خۆیان سودی زیاتریان دەست بکەوێ، و بەناو نوێنەرانی کرێکاران، کە لە لایەن خانەی کارگەر و شوڕا ئیسلامیەکانی کارەوە دیاری دەکرێن کە کۆمەڵێک ڕێکخراوی کرێکاری و سەربە سەرمایەدارانن و لە داسەپاندنی لانیکەمی حەقدەستی، چەندین بەرابەر لەژێر هێڵی هەژاری، بەسەر سەرمایەداراندا، یارمەتی کەرتی تایبەت و دەوڵەتی ئەدەن.

کرێکاران بە حوکمی بارودۆخی ڕاستەقینەی ژیانیان ناتوانن مل بۆ تەسمیماتی ئەم ناوەندە دژی کرێکاریانە کەچ بکەن. خەبات بۆ زیاد کردنی حەقدەست بەردەوام بەشێکی جیانەکراوە بووە لە خەباتی چینی کرێکاری ئێران. لە بارودۆخێکدا کە چینی کرێکار خاوەنی تەشکیلاتی ڕێکخراوی چینایەتی و سەرتاسەری خۆی نییە تا خۆی ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر دیاریکردنی نوێنەری کڕێکاران بۆ دیاری کردنی عەقدەست بدات، کرێکاران دەتوانن بە پشت بەستن بە تۆڕی بەیەکەوە گرێدراوی هەڵسوراوان و پێشڕەوانی لە ناوەندە جۆراو جۆرە کرێکارایەکاندا و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی خەباتی ساڵەکانی پێشوی، خەبات بۆ زیاد کردنی حەقدەستەکان بەرەوپێش بەرێت.

کۆماری ئیسلامی و خاوەنکاران ناکرێ بۆ قەبوڵ کردنی ژیانێکی ئینسانی بۆ بەملیۆن کرێکارا قانع بکرێن. ئەم جۆرە ئەخلاقیاتە لای سەرمایەداران بوونی نییە و هەوڵێکی لەم شێوەیە تەنیا سەرابێکە و هیچی تر. بەردەوام مانەوەی دەوڵەتانی سەرمایەداری و سەرمایەداران تەنیا بە توند کردنەوەی چەوسانەوەی هێزی کرێکار ئیمکانپەزیرە. دابەزینی ئاستی حەقدەست و داسەپاندنی هەژاری بەسەر کرێکاراندا یەکێک لە ڕێگاو ڕەوشی سەرمایەدارانە بۆ دەستەبەر کردنی زیاتری قازانج و بۆ پەڕینەوە لە قەیرانێکی ئابووری کە بەرۆکی گرتوە.

بۆ چینی کرێکاریش ڕێگایەک بێجگە لە پشت بەستن بە خەباتێكی ڕاستەوخۆ لە کارخانە و کارگا و شوێنی ژیان و شەقامەکان بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئینسانی نەماوەتەوە. تەنیا بە مانگرتن و خەباتی سەرتاسەری ئامانجێکی ئاوا دێتەدی. سەرەڕای هەموو موشکلات و دژواریەک کە لەسەر رێگای خەباتی چینی کرێکاردا بوونی هەیە تەنیا ڕێگای دەستەبەر کردنی حەقدەستێکی گونجاو لەگەڵ نرخی تەوەرومی ڕاستەقینەدا کە وڵامدەرەوی ژیانێکی ئینسانی بێت، لە گرەوی یەکپارچەیی و خەباتی یەکگرتوانە و سەرتاسەری چینی کرێکار، لەسەرکار و بێ کار لە هەموو ڕشتە شوغڵیەکاندا بە پانتایی سەرجەم جوغڕافیای ئێراندایە.

دیارە لە وڵاتێکدا کە سەرمایە حاکمە و دیکتاتۆڕیەکی ڕەشی مەزهەبی بەسەرپێوە ڕایگرتوە، چینی کرێکار لەژێر بەرقی سەرنێزە و دیکتاتۆڕی و خەفەقان و گرتن و زیندانی کردنی بەردەوامی حاکمیەتی ڕژیمی سەرمایەی ئیسلامی و قەدەغە بوونی تەشەکولدا، نەیتوانیوە بە تەواوی زەرفیەتی چینایەتی سازمان یافتە و ڕێکخراوی خۆی بێتە مەیدان. لە ئاوا بارودۆخێکدا بە دەست هێنانی هەر ڕادیەک لەم داواکاریە ئینسانیانە، تەنیا و تانیا لە گرەوی خەباتێکی یەکگرتوانە و یەکپارچە دایە کە دەبێ خۆی بۆ ئامادە بکرێت. بەهەر ڕادەیەک کە ڕێبەران و پێشڕەوان و هەڵسوراوانی کومونیستی بزوتنەوەی کرێکاری لە پێوەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکتردا بێنە مەیدانی خەباتەوە بۆ زیاد کردنی حەقدەست، بە هەمان ئەندازە دەکرێ هیوادار بین کە بەجێگای ئیرادەی ئۆرگانە دژی کرێکاریەکانی شوڕای باڵای کار و دەڵاڵی ” خانەی کارگەر”، خودی کرێکاران لە دیاریکردنی ڕێژەی حەقدەستەکاندا دەور و نەخشیان هەبێت. تەشەکولە کرێکاریەکانی ئێستا کە هەرکامە و کۆمەڵێک لە هەڵسوراوانی کرێکاری لەخۆیدا کۆکردۆتەوە سەرەڕای ناکۆکیەکانیان پێویست و زەروریە کە لە خەبات بۆ زیاد کردنی حەقدەستەکان یەکگرتوانە بجوڵێنەوە. له‌ ٢٢ی به‌همه‌ن ساڵڕرۆژی راپه‌ڕینێك كه‌ كۆتایی به‌ ته‌مه‌نی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی رژیمی پاشایه‌تی له‌ ئێران هێنا و تووماری رژیمی په‌هله‌وی تێكه‌وه‌پێچا، نزیك ده‌بینه‌وه‌. ساڵڕۆژی ئه‌م رووداوه‌ مێژووییه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌یكه‌ جارێكی تر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بۆ بكه‌ین.

هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رله‌نوێی شۆڕشی ١٣٥٧ و راپه‌ڕینی ٢٢ی به‌همه‌ن به‌ تایبه‌ت بۆ ئاشنا بوونی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان، ئه‌م شۆڕشه‌ ئیتر بۆیان بۆته‌ رووداوێكی مێژوویی، گه‌لێك پێویسته‌. له‌م پێوه‌نده‌دا پرسیارگه‌لێك هه‌ن كه‌ پێویسته‌ وڵام وه‌ربگرنه‌وه‌.