یاسای كاری رژیم به‌ قازانجی خاوه‌نكاران

1

به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، وه‌زاره‌تی كاری رژیم، بڕیارنامه‌ی قه‌ده‌غه‌ بوونی به‌ستنی قه‌راردادی كاری كه‌متر له‌ یه‌كساڵ له‌ پیشه‌كانی دائێمی، له‌سه‌ر داواكاریی خاوه‌نكاران وه‌رگرته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، جێگری پێوه‌ندییه‌كانی كاری وه‌زاره‌تی كار، بڕیاڕنامه‌یه‌كی به‌ مودیرانی گشتی كاریی ئۆستانه‌كان راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌، قه‌رارداده‌كانی كه‌متر له‌ یه‌كساڵ كه‌ ناوه‌ڕۆكی دائێمییان هه‌یه‌، بێ ئێعتبار ده‌كران. به‌ڵام ناوبراو له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا رایگه‌یاند: “له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی ئه‌نجۆمه‌نی سێنفی خاوه‌نكارانی ئێران، ئه‌م بڕیاڕنامه‌یه‌ هه‌ڵده‌وشێنینه‌وه‌.”